کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی لەبارەی ئێران رێکدەخرێت

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، واشنتۆن ناوەڕاستی مانگی داهاتووی زایینی لە پۆڵه‌ندا، کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی بە بەشداری ژمارەیەک لە سەرانی وڵاتانی جیهان سەبارەت بە ئێران بەڕێوە دەبات.

مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتن لە گەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی دەڵێت: واشنتۆن بڕیاری داوە ناوەڕاستی مانگی بێبریوەری لە لەهستان دانیشتنێکی نێودەوڵەتی بەڕێوە ببات و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێران دەبێت.

پەمپیۆ دەشڵێت، کۆبوونەوەکە رۆژانی ١٣ و ١٤ی فێبریوەری بەڕێوەدەچێت و تیایدا تەرکیز دەخرێتە سەر سەقامگیری و ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دڵنێابوون لە کۆنترۆڵی ئێڕان و رێگرتن لە سیاسەتی دەستوەردانی ئەم وڵاتە، لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچەکە.

بە گوتەی پەمپیۆ، دەیان کەس لە سەرانی وڵاتانی جیهان لە پۆڵهندا کۆدەبنەوە و سەبارەت بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆڵی تێکدەرانی ئێران گفتوگۆ دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com