ئەو کچەی هەولێر بەم هۆکارە ویستی خۆی بکوژێ

0

نوچەنێت: تایبەت

دوای ئەوەی لە شاری هەولێر كچێك، هەوڵدەدات لەسەر بەرزە پردێكی پەڕینەوە خۆی بخاتە خوارەوە، بەڵام رزگارکرا. گوتەبێژی پۆلیسی هەولێریش دەڵێت “هەر ئەمڕۆ دووجار ئەو كچەمان گرتووە و دەیبەینە هەر شوێنێك كەس نایگرێتە خۆی”.

ئەمڕۆ شەممە ١٢-١-٢٠١٩، لە شەقامی ٦٠ مەتری شاری هەولێر، كچێك هەوڵدەدات لە بەرزەپردێكەوە خۆی فڕێبداتە خوارەوە و دواتر خەڵك نایەڵن ‌و رزگاری دەكەن. بەگوێرەی زانیارییەکان، كچەکە خەڵکی چوارقوڕنەی سەر بە ئیدارەی راپەڕینە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر، لەبارەی ئەو کچەی هەوڵی خۆکوشتنی دا راگەیاند “ئەو كچە كێشەی دەروونی هەیە ‌و پێشتر چەند جارێك دەستگیرمان كردووە و دواتر ئازادمان كردووە. هەر ئەمڕۆ دووجار گرتوومانە، بەڵام نازانین چی لێبكەین”.

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، کە هیچ شوێنێك ئەو كچە ناگرێتە خۆی، نە نەخۆشخانە ‌و نە هیچ رێكخراوێكی ژنان ‌و ئافرەتان. دەشڵێت “داوا لە وەزارتی كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی ‌و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین چارەسەرێك بۆ ئەو ئافرەتە بدۆزنەوە، چونكە بەڕاستی بووەتە كێشەیەكی گەورە بۆ ئێمە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com