هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ژمارەیەک کۆمپانیای ئینتەرنێت ئاشکرا کرا

0

نوچەنێت-نەوزاد عەلی

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌كانه‌وه‌، گرێبه‌ستى ژماره‌یه‌ك كۆمپانیاى ئینته‌رنێت هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌.

له‌ هه‌رێمى كوردستان زیاتر لە ٦٠ كۆمپانیاى ئینته‌رنێت، مۆڵەتی کارکردنیان لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم وەرگرتووە و خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێت پێشكه‌ش به‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ن.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئومێد محەمەد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم، سەبارەت بە‌ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ژماریەک کۆمپانیای ئینتەرنێت، ڕایگەیاند “بەهۆی پابەند نەبوونی ئەو مەرج و ڕێنماییانەی لە گرێبەستی کارکردنیاندا هاتووە، بڕیارمانداوە زیاتر لە ٢٠ کۆمپانیایی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان، گرێبەستەکانیان هەڵبوەشێنینەوە”. 

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم، دەشڵێت “بەشێک لەو کۆمپانیایانەی، کە دەمانەوێت گرێبەستەکانیان لەگەڵ هەڵبوەشێنینەوە، باج و ڕسوماتیان نەداوە، سەرجەم کۆمپانیاکانمان ئاگادار کردووەتەوە لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکانیان”.

ئومێد محەمەد گوتی “هەر کۆمپانیایەکی ئینتەرنێت باج و ڕسوماتەکان بدات و پابەند بێت بەو مەرج و ڕێنمایییانەی، کە لەگرێبەستی کارکردنی دا هاتووە، گرێبەسەکەی هەڵناوەشێنرێتەوە”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com