له‌ شه‌ڕی دوو دراوسێ پێنج کەس بوونە قوربانی

0

نوچەنێت: تایبەت

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، له‌ شه‌ڕی دوو دراوسێ له‌ گه‌ڕه‌كی مامزاوه‌ی شاری هه‌ولێر، دوو كه‌س كوژران و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندارن،

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، رائید هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، لەبارەی رووداوەکەوە رایگه‌یاند: شه‌ڕه‌كه‌ له‌ نێوان دوو دراوسێ بووه‌، له‌ ئاكامدا كوڕ و باوكێك كوژراون و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندارن، دوو له‌ برینداره‌كان كه‌سوكاری كوژراوه‌كانن و ئه‌وی دیكه‌ش له‌لایه‌نی بكوژه‌كانن.

گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر دەشڵێت، ته‌رمی كوژراوان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراون و بریندارانیش بۆ چاره‌سه‌ری گوازراوه‌نه‌ته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌، به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش له‌ سه‌ره‌تاوه‌ شه‌ڕه‌كه‌ له‌سه‌ر كۆتر بووه‌.

بەگوتەی گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر، رووداوه‌كه‌ ده‌وروبه‌ری كاتژمێر هه‌شتی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ ١٢-١-٢٠١٩) روویداوه‌ و ئێستاش پۆلیس چووه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ و ره‌وشه‌كه‌ی كۆنتڕۆڵ كردووه‌. ئێستاش پۆلیس له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌یه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپێكردووه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com