تورکیا وەڵامی ترەمپی دایەوە

0

نوچەنێت

سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، ئەگەر ترەمپ کورد و پەکەکە و یەپەگە و پەیەدە لە یەک خانەدا دابنێ ئەوا هەڵەیەکی کوشندەیە و تیرۆریستان ناتوانن ببنە هاوپەیمانی واشنتن.

شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە توویتێکدا رایگەیاند، هێزەکانی وڵاتەکەی لە سوریا دەستیان بە کشانەوە کرد و لەناوبردنی داعشی تیرۆریستیش” بەردەوامە و واشنتن ناوچەیەکی پارێزراو لە باکووری سوریا بە قووڵایی ٢٠ میل دروستدەکات”.

ئیبراهیم کاڵن، گوتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا، ئەمڕۆ (دووشەممە ١٤-١-٢٠١٩) لە وەڵامی توویتێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کە تێیدا رایگەیاند، ئەگەر تورکیا دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا هێرش بکاتە سەر کورد لە سووریا، ئەوا ئابوورییان دەرووخێنین، کاڵن رایگەیاند “تیرۆریستان ناتوانن ببنە هاوپەیمانی واشنتن”.

ئیبراهیم کاڵن لە توویتێکدا دەڵێت “تورکیا چاوەڕوانە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەپێی هاوبەشیی ستراتیجی نێوان هەردوو وڵاتمان بەرپرسیارێتی خۆی لەئەستۆ بگرێ”.

گوتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا جەختیشی کردەوە “تورکیا شەڕی تیرۆریستان دەکات نەک کورد و کار بۆ پاراستنی کورد و هەموو سوورییەکان دەکات لە هەڕەشەی تیرۆر”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com