هەولێر: باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەمڕۆ لە گەڕەکێکی شاری هەولێر، کوڕ و باوکێک گیانیان لە دەستدا. پۆلیسیش دەڵێت “بەهۆی سوپای غازەوە بووە”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، رائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر، لەبارەی گیان لە دەستدانی باوک و کوڕێک راگەیاند “ئەمڕۆ (دووشەممە ١٤-١-٢٠١٩)، کوڕ و باوکێک لە کۆمەڵگەی پیرزین بەهۆی سوپای غازەوە گیانیان لەدەستداوە”.

هۆگر عەزیز دەشڵێت “دایكی كوڕەكە لە ماڵەوە بووە، بەڵام ئەو لە ژوورێكی دیكە خەوتووە”. روونیشی كردەوە، کە “باوكەكە بەناوی حەمەدەمین رەسوڵ لە دایكبووی ساڵی ١٩٦٧ و كوڕەكەی بەناوی سەردار لە دایكبووی ١٩٨٩یە”. لە ئێستادا، تەرمی هەردوو قوربانییەکە لەلایەن پۆلیسەوە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com