یەکێتی سوورە لەسەر وەرگرتنی ئەم پۆستە

0

نوچەنێت-نەوزاد عەلی

پەرلەمانتارێکی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کە لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان حزبەکەی و پارتی لەسەر چۆنیەتی پێکهێنانی حکومەت و بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستان درووستبووە.

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی، دوای ئەنجامدانی زنجیریەک کۆبوونەوەی شاندی دانوستاندکاری پارتی دیموکراتی کوردستان دێت لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی و بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ گەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێێ حکومەتی هەرێم و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، کاروان گەزنەیی، پەرلەمانتاری یەکێتی نیشتمانی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند “کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی ئیجابی بووە و لێکتێگەیشتنێکی زۆرباش لەنێوان هەردوولا هەیە و ئەو لێکتێگەیشتنەش وایکردووە لێکنزیکبوونەوەی باش پەیدا ببێت، لێکتێگەیشتنی باشیش هەیە لەسەر چۆنیەتی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت. هەروەها هاوبەشییەکی باش هەبێت لە بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستان”.

گەزنەیی گوتیشی “ڕەنگە تا ئێستا بە تێر و تەسەلی باسی دابەشکردنی پۆستەکان نەکرابێت، بەڵام ئێمە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە حەقی خۆمانی دەزانین و پێشموایە ئەو پۆستە لەکۆتاییدا هەر بۆ یەکێتی نیشتمانی یەکلا دەبێتەوە”.

سەبارەت بە دیاریکردنی کاندید لەلایەن حزبەکەیەوە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، دەڵێت “ئەوە پرسێکە پەیوەندی بە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتییەوە هەیە، بەڵام هیچ کاتێک دیاریکردنی کاندید کێشە نابێت، چونکە ئەوە پرسێکە زۆر بە ئاسانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکلایی دەکاتەوە و لەکاتی پێویستدا ناوی کاندیدەکەیان بۆڕای گشتی ئاشکرا دەکەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com