گۆڕان مەرجی هەیە

0

نوچەنێت-نەوزاد عەلی

ئەندامێکی چڤاتی نیشتمانی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر بەشداری لەحکومەت بکەین، کاتێکی زەمەنی دادەنێت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی چاکسازیییەکەمان، کە زیاتر لە ٦ مانگ نەخایەنێت.

دوای تێپەڕبوونی نزیکەی ١٠٠رۆژ بەسەر هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان، هێشتا کابینەی نوێی حکومەت پێک نەهاتووە. وێڕای پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ گفتوگو لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوجەنێت، بەختیار جەوهەر ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان، سەبارەت بە ئەگەری بەشداریکردنیان لەکابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، رایگەیاند”تاکو ئێستا ئێمە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و لایەنەسیاسییەکان لە گفتۆگۆداین، ئەوەی کە هەمانە کارنامەیەکە بۆ حکومڕانی چوار ساڵی داهاتوو لەهەرێمی کوردستان، ئێمە کارنامەکەمان داوەتە پارتی”.

ئەندامەکەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان دەڵێت “هەڵبژاردن لەهەرێمی کوردستان گۆڕانکارییەکی زۆری بەسەرداهاتووە، ئەو لایەنانەشی کە لەبەرژەوەندی خۆیان ئەنجامی هەڵبژاردنەکەیان گۆڕی، واقعی بزووتنەوەی گۆڕان دەزانن، کە ئەمە دەنگ و سەنگی ئەم بزووتنەوەیە نییە، هەروەها حکومڕانی لەم وڵاتەدا بەپەراوێز خستنی خەڵک و لایەنی تر تەندرووست نابێت، بۆیە داوایان لەگۆڕان کرد بەشداری لەحکومەت بکات”.

بەختیار جەوهەر جەختی لەوەکردەوە، ئەگەر بزوتنەوەکەی بەشدار بێت بە پڕۆژەیەکی چاکسازی هەمە لایەن لەهەموو بوارەکاندا دەبێت “بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیەی بزووتنەوەی گۆڕان، کاتێکی زەمەنی دادەنێت، کە زیاتر لە ٦ مانگ نەخایەنێت، چاکسازی لەهەرێم بکرێت، بژێوی ژیانی خەڵک باشبکرێت و داهاتەکانی هەرێم شەفاف بێت”.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، هەرکاتێک پڕۆژەکەی ئێمە جێبەجێ بکرێت بەشداری لە حکومەت دەکەین، بەڵام ئەگەر ئەم داواکاری و پێشمەرجانەی ئێمە جێبەجێ نەکرێت، بەشداریش بین، لە کاتێکی کەمدا دەکشێنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com