ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و عادل عەبدولمەهدی راگەیێندرا

0

نوچەنێت

نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، لە کۆبوونەوەکەیاندا لە بەغدا، جەختیان لە بره‌ودانى زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌ هه‌موو بواره‌كاندا کردەوە.

بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عیراقى فیدرال تاوتوێكران و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیى بره‌ودانى زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوكارى و هاوئاهەنگی له‌ هه‌موو بواره‌كاندا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌ چواچێوه‌ى ده‌ستوورى عێراقدا، كرده‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانى سوپاسى عادل عه‌بدولمه‌هدى كردووە “بۆ هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكانى له‌پێناو باشتركردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى حكومه‌تى فیدرال له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، ئاماده‌ییى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ گفتوگۆى به‌رده‌وام و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان دووپاتكرده‌وه‌”.

بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراقیش دەڵێت عادل عەبدولمەهدی و نێچیرڤان بارزانی جەختیان لە “گرنگی كاركردن بە گیانی هاوكاری لە نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمی كوردستان كردەوە”.

لە راگەیێندراەکەدا هاتووە، هەردوو سەرۆکوەزیران “جەختیان لە پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلی عێراق، سەقامگیری و هەنگاونان بەرەو ئاوەدانكردنەوە كردەوە، سەرەڕای جێبەجێكردنی داواكارییەكانی گەلی عێراق لە دابینكردنی خزمەتگوزاری، ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدانی ئابووری”.

بەپێی راگەیێندراوەکە: “سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە عادل عەبدولمەهدی كرد بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەكو سەرۆكوەزیرانی عێراق، داواشیكرد بێ جیاوازی سەیری هەموو عێراقییەكان بكات”.  

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا د. فوئاد حسێن جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیرى دارایى عێراق، سامر غه‌زبان، جێگرى سه‌رۆكوه‌زیرن و وه‌زیرى نه‌وت، فالح فه‌یاز، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق و كه‌ریم شنگالی، وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com