نــزای عەشــقی چـراخان

0

عەزیز ئەحمەد حەمە

لەسەر سنگی چراخانم چراخان
هەزاران یاقوتو مەرجان درەوشان

بەبۆنی پەرچەمو لامل منی شل
دەکرد بێمە ڕنینی باخ و بێستان

کەچی دوو چاوی وەک بازو شکارچی
دەهاتن تا بکێشن ڕۆحی میوان

ئومێدم بوو بەدەست و تیری تیژت
بکوژرێم تا بنێژرێرێم لای شەهیدان

ڕوحێک بۆ تۆ نەبێت بۆچیمە ئاخر
دڵێک باشە کە بێتەدەر لەڕێتان

ووتم: شەوقت ووڵاتی ڕۆحمی داگرت
ووتی: رەحمە کەمن کردومە پێتان

بنـێ پێت تۆ بەسەر دڵما کەهاتی
بنی پێت بۆ عەزیزت بۆتە دەرمان

ئەگەر چی دڵڕەق و مەغرورو بەرزی
بەڵام دیسان ئومێدم وا لە دووتان

منت کوشت هیچ نەبێ جارێ بپرسە
لە قوربانیت کەوا بۆ جەژنێ کردتان

لە قوربانا بڵێ قوربانی کوێت بم ؟
دو لێوت یا دو سێوت یا هەمووگیان

ڕۆحم دەرکە بە قوربانی ڕۆحت بم
نیگای تۆ بەر لەکوشتن بەسمە قوربان

لەبەر کۆشک و تەلاری نازو عیشوەت
ئەمن بوومە گەدا ، تۆیش بویە سوڵتان

ئەگەر خێرێک دەکەی سا بیکە ئادەی
هەتا ماوە هەناسەم دەس بە دامان

دەمێکە من شەوارەی چاوی مەستم
نێچیرت کەوتە دەست لێیدە بە موژگان

بە فەرمانی جوتێ لێوی گوڵ ئارا
بە فەرمودەت هەزاران لاو ئەکوژران

بـە *(سەرقەبرانی سەیوانا) ئەڕۆشتی
ڕۆحی مردوش دەهاتنە دەر لە بەرتان

بکە ڕەحمێک بڵێ بەو چاوە مەستەت
دەبا بەسبێ شکەنجەو تیرە باران

ئەتۆ جەللادی ڕۆحی ئەم عەزیزەی
بەسە ئازار و ئەشکەنجە چراخان

دوو دیدەم بۆ دیداری پاک و ڕونت
سپی بوو هەر نەهاتی تۆ دڵ و گیان

بە تەنیا جارێ لەم بەندەت بپرسە
منت فەوتان بە حەسرەت ئەی خەرامان

  • تێبینی *(سەرقەبرانی سەیوان ) گۆڕستانێکی شاری سلێمانی یە ، لەخۆرهەڵاتی ئەو شارە هەڵکەوتوە
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com