پرسی ئامادەبوونی سەربازی ئەمریکا تاوتوێ دەکرێ

0

نوچەنێت-الحیاة

دوو هاوپەیمانێتی البناء و الاصلاح. بڕیارە بەم زووانە کۆببنەوە و بابەتی دەرکردنی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق تاوتوێ بکەن.

رۆژنامەی “الحیاة”ی سعودیە، بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکەنی، بەرنامە و ئەجندای ئەم کۆبوونەوەیە ئاشكرا کردووە.

منصور البعیجی، ئەندامی هاوپەیمانی البناء لە پەرلەمانی عێراق لەم بارەوە دەڵێت: عێراق وڵاتێکی سەربەخۆ و خاوەنی سەرەوەرییە و هیچ کات نابێتە ویلایەتێکی بەستراوە بە ئەمریکا.

بدر الزیادی، یەکێک لە ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری عێراق، پێشنیاری کردووە، کە ئەم دوو هاوپەیمانێتییە کۆبوونەوە و بابەتی دەرکردنی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق تاوتوێ بکەن و بە پەسەندکردنی، لایەنی یاسایی پێبدەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com