هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم راگەیێندرا

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی کۆبووەوە و تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پڕۆژەی رێککەوتننامەی پارتی و یەکێتی کرد.

ئەمڕۆ شەممە ٩-٢-٢٠١٩، سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “پەرلەمانی کوردستان رۆژی ١٨ی ئەم مانگە کۆدەبێتەوە و دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هەموار دەکرێتەوە، دوای هەموارکردنەوەکە بەربژێری گەورەترین فراکسیۆنی نێو پەرلەمان بۆ پێکهێنانی حکومەت رادەسپێردرێت”.

سەعدی پیرە هەروەها دەڵێت “لە دوو رۆژی داهاتوودا رەشنووسی رێککەوتننامەی پارتی و یەکێتی ئامادە دەکرێت بۆئەوەی لە کۆبوونەوەی داهاتووی پارتی و یەکێتیدا تاوتوێ بکرێتەوە”.

لەبارەی دیاریکردنی کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستە باڵاکان سەعدی پیرە گوتی “هێشتا کاندیدمان بۆ سەرۆکی پەرلەمان دیاری نەکردووە، مەسەلەیەکی گەورە نییە و بە ئاسانی چارەسەر دەکرێت. سەبارەت بە پۆستەکانی دیکەی حکومەت، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن، کاندیدی گەورەترین فراکسیۆنی نێو پەرلەمانە، بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم ئەوان پێشنیازیان کردووە هەر لایەنێک کاندیدی هەیە دەرگا کراوەیەوە بۆیان. یەکێتی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی حکومەت وەردەگرێت”.

لەبارەی بەشدارینەکردنی هێرۆخان لە کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا، سەعدی پیرە گوتی “هێرۆخان تەندروستی زۆر باش نییە، بۆیە ئێستا بەشداری کۆبوونەوەکان ناکات، هیوادارین بە زووترین کات چاک ببێتەوە و بەشداری کۆبوونەوەکان بکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com