دژ بە ئەمریکا واژۆ کۆدەکرێتەوە

0

نوچەنێت-المعلومە

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق دەڵێت، تاکوو ئێستا ٧٠ ئەندام پەرلەمان، واژۆیان لە سەر نامەیەک کۆکردۆتەوە، کە بەو پێیە دەبێ وڵاتانی بیانی و ئەمریکا، هێزە سەربازیەکانیان لەم وڵاتە بکشێننەوە.

مهدی متقی، ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق لەم بارەوە ڕایگەیاندووە، کە هەوڵێکی جیدی لە ئارادیە بۆ زیادکردنی واژۆی نوێنەرانی پەرلەمان.

بە گوتەی ئەم ئەندام پەرلەمانەی عێراق، تاکوو ئێستا ٧٠ کەس لە ئەندامانی پەرلەمان واژۆیان بۆ وەگەڕخستنی رەشنووسی دەرکردنی هێزە بیانیەکان لە عێراق کردووە.

بە پێی زانیارییەکان، ئەرکانی هاوبەشی سوپای عێراق، بڕیارە لە دوو رۆژی رابردوودا راپۆرتێکی تەواو سەبارەت بە ژمارەی بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا و ژمارەی هێزەکانی جێگیر لەم وڵاتە، رادەستی ئەم کۆمیسیۆنە بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com