سەرکردەیەکی یەکێتی ژەهرخوارد کرا

0

نوچەنێت: رووداو

ئەندامێكی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی ئاشکرای دەکات، جاسوسێك لە ناو حیزبەكەی خۆی لە بارەگایەكی حیزبی ژەهرخواردی كردووە. داوا لە دەزگا ئەمنییەكانی یەكێتیش دەكات “ئەو دەستە رەشە ئاشكرا بكەن”.

عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی راگەیاندووە “لەكاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ٢٥-٩-٢٠١٨ باری تەندروستیم تێكچوو بۆ چارەسەریش چوومە دەرەوەی وڵات، لەدوای پشكنینی ورد بۆم دەركەوت کە ژەهرخوارد كراوم”.

عەتا سەراوی کەسێک لەنێوخۆی حیزبەکەی تۆمەتبار دەکات بەو کارە و گوتی “جاسووسێك لەناو یەكێتی ‌و لە بارەگایەكی حیزبی ئەو كارەی بەرامبەر من كردووە، بۆیە داوا لە دەزگا ئەمنییەكانی یەكێتی دەكەم ئەو دەستە رەشە ئاشكرا بكەن ‌و سزای بدەن”.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی، ئاماژە بەوەش دەكات، ئەو نە یەكەم كەسە لەناو یەكێتی ژەهرخوارد بكرێت ‌و نەدوا كەسیش دەبێت. عەتا سەراوی گوتی: “لەناو یەكێتی دا زۆر سەركردە ژەهرخوارد كراوە هەر لە كاك كۆسرەت ‌و كاك جەبار فەرمان ‌و تەناتەت عادل مواردیش ئەو كارەی بەرامبەر كراوە، لە شاخیش ئەو دیاردەیە بوونی هەبووە کە كاك مستەفا چاوەڕەش یەكێكە لە نموونە زیندووەكان، بۆیە دوا لە بەرپرسانی یەكێتی دەكەم چارەسەرێكی ئەو دۆخە بكەن”.

عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستانە و لە دوای چوار مانگ لە وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی، لە ٢٥-١-٢٠١٩ گەڕاوەتەوە كوردستان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com