لوبنان پێشنیارێکی زەریف رەتدەکاتەوە

0

نوچەنێت-شەرقولئەوسەت

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی فێبریوەری لە سەر زاری چەند بەرپرسێکی لوبنانی بڵاوی کردۆتەوە، کە جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، بڕیارەی لە میانی سەردانەکەی ئەمڕۆی بۆ لوبنان پیشنیاری فرۆشتنی سیستمی بەرگری موشەکی ئێران بداتە ئەم وڵاتە.

بە گوێڕەی زانیاریەکانی شەرقولئەوسەت، زەریف بڕیارە پیشنیار بدات بە لوبنان، کە سوپای ئەم وڵاتە بە سیستمی دژەموشەکی ئێران پڕچەک بکرێت.

رۆژنامەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، کە ئەم پێشنیارەی زەریف لە لایەن لوبنانەوە رەتدەکرێتەوە، هۆکارەکەشی ئەوەیە، کە ئەنجامی باشی بۆ لوبنان بە دواوە نابێت و ئەمەش لە خۆیدا دەگەڕێتەوە بۆ گەمارۆکانی سەر ئێران.

لوبنان ترسی ئەوەی هەیە بەم هۆیەوە بکەوێتە بەر سزاکانی ئەمریکا و هاوکات دەشترسێ، کە وەک وڵاتێک لێی بڕوانن، کە چووەتە بەرەی ئێرانەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com