رێژەی هەناردەی کارەبای هەرێم بۆ کەرکوک ئاشکرا دەکرێت

0

نوچەنێت: تایبەت

بەڕێوەبەری گشتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم، گووتەكانی پارێزگاری بە وەكالەتی كەركوك رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان بەردەوام بەگوێرەی توانا كارەبای بە كەركوك داوە.   

راكان جبووری، پارێزگاری بە وەكالەتی كەركوك ڕۆژی شەممە ٩-٢-٢٠١٩ لە كۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، هەرێمی كوردستان هیچ بڕە كارەبایەك بە كەركووك نادات. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان، سەبارەت بەلێدوانەکەی ڕاکان جبووری، رایگەیاند “هیچ کاتێک وەزارەتی كارەبای هەرێمی کوردستان کارەبای لە کەرکوک نەبڕیوە و بە بەردەوامی پشكی كەركوكی دابینكردووە و تا ئێستاش بەردەوامە، بۆیە ئەگەر ئەو مەبەستی ئێستا بێت، ئەوا بەهچ شێوەیەک وانییە”.    

سەبارەت بەبڕی ئەو کارەبایەی، کە بە کەرکوک دەدرێت، ئومێد ئەحمەد، گوتی “لە چوار هێڵەوە کارەبای کەرکوک دابین دەکرێت، کە زیاتر لە ١٠٠ مێگاواتە”.    

بەڕێوبەری کارەبای هەرێم هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، کە لەكاتی بەڕێوەچوونی كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی راكان جبووری، پارێزگاری بە وەكالەتی كەركوك، بڕی ١٠٥ مێگاوات كارەبا لە هەرێمی كوردستانەوە دەدرایە كەركوك”.     

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com