ماوەی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دیاریکرا

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا دەڵێت، کشانەوەی هیزەکانیان لە سوریا لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکات، بەڵام ژمارەی هێزەکانیان لە عێراق گۆڕانکاری بەسەردا نایە.

جەنەڕاڵ جۆزێف، ڤۆتێڵ، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا، لە میانی سەردانی بۆ رۆژئاوای ئاسیا جەختی کردەوە، کە ژمارەی هێزەکانیان لە عێراق گۆڕانکاری بەسەردا نایە.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، جەنەراڵ جۆزێف ڤۆتێڵ رەتی نەکردۆتەوە، کە پێکهاتەی هێزەکانی جێگیر لە عێراق گۆڕانکاری بە سەردا نەیەت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هەفتەی ڕابردوو بە کەنالی سی.بی.ئێسی گوتبوو، کە هێزەکانیان لە عێراق دەمێننەوە، ئەویش زۆرتر لە بەر چاودێریکردنی ئێڕانە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com