پۆلیس: تەقەکەرەکان دەستگیرکران

0

نوچەنێت

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیر كردنی ژمارەیەك تۆمەتبار، کە پشێوییان دروست کردووە راگەیاند.

سەركەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “لە گەڕەك و شوێنە گشتییەكانی سلێمانی ١٠ تۆمەتبار دەستگیر كراون، كە تەقەیان كردووە و پشێویان دروستكردووە”.

سەركەوت ئەحمەد گوتیشی “دەستگیراوە بەسەر ئەو چەك و كەلوپەلانەی، كە پێیان بووە، ئەو تۆمەتبارانە بە بڕیاری دادوەر بەندكراون”.

گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند “لە لایەكی دیكەوە ھێزەكانمان دەستیان گرتووە بەسەر سێ دەمانچە و كلاشینكۆفێك، ھەروەھا ٩٠ لەزگەی رەش و ١٠٠ پەردە لە جامی ئۆتۆمبێلەكان كراوەتەوە، كە ھێزەكانمان بۆ ئەم مەبەستە بازگە لە شەقامەكان دادەنێن”.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو “ھێزەكانی نەھێشتنی تاوان لە سلێمانی پێنج كەسیان بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیر كردووە، یەكێك لەو كەسانە بایی پێنج ھەزار دۆلار، لەناو بازاڕی سلێمانی وایەر و كەلوپەلی كارەبایی دزیووە. یەكێكی دیكە لەو تۆمەتبارانە ژنە و پارە و ئاڵتونی لە جانتای ژنان دزیووە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com