نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ كونسوڵی كوەیت دەکات

0

نوچەنێت

ئه‌مڕۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ كونسوڵی كوێت له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه،‌ ١١-٢-٢٠١٩) نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ د. عومه‌ر ئه‌لكنده‌ری، كونسوڵی كوێت له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

بەگوێرەی راگەیێندراوی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا ئه‌لكنده‌ری، ده‌ستخۆشی له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیران كرد بۆ تێپه‌ڕاندنی سه‌ركه‌وتووانه‌ى قه‌یرانه‌كان و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران، هه‌روه‌ها باسی له‌و هاوكارییانه‌ش كرد كه‌ وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌ ئاواره‌كانی ده‌كات.

نێچیرڤان بارزانى سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌ و هاوكارییه مرۆییه‌كانی كوێتى بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان كرد، له‌مباریه‌وه‌ به‌تایبه‌تى سوپاسی رۆڵی میری كوێت و كونسوڵی كوێتی له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ دابینكردنی ئه‌و هاوكارییانه‌، “کە یارمه‌تیده‌رێكى باش بوون بۆ سووكکردنی بارگرانیی سه‌ر شانی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان”.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، دوا سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و وڵاتانی دراوسێ، په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كوێت له‌ ئاسته‌ جیاوازه‌كاندا تاوتوێ کران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com