مۆسکۆ، هەڵوێست بەرامبەر ئیسرائیل وەردەگرێت

0

نوچە-سپۆتنیک

روسیا ئەمڕۆ دووشەممە،١١ی فێبریوەری بەرامبەر بە بەردەوام بوونی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی سوریا هەڵوێستی وەرگرت.

ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی ڕوسیا، لە هەوالێکی بەپەلە، کاردانەوەی نوێی ڕوسیای بەرامبەر بە هێرشەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی سوریا خستە ڕوو.

سێرگی ریابکۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا،هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر خاکی سوریا بە نایاسایی وەسف کرد. بە گوتەی ریابکۆف، سەرباری ئەوەی کە مۆسکۆ گرنگییەکی تایبەت بە ئاسایشی  ئیسرائیل و پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئەم وڵاتە دەدا، مۆسکۆ جەخت لە سەر نایاسایی بوونی ئەم هێرشانە دەکاتەوە کە لە لایەن ئیسرائیلەوە دەکرێنە سەر خاکی سوریا

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com