تاڵیبان رەتیدەکاتەوە

0

نوچە-یۆرۆ نیوز

تاڵیبانی ئەفغانستان، پێشنیاری ئەشرەف غەنی، سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە بۆ کردنەوەی نوسینگەیەک بۆ ئەم رێکخراوە لە کابول رەتدەکاتەوە.

ئەشرەف غەنی، سەرۆککۆماری ئەفغانستان، رۆژی رابردوو کاتی سەردانی بۆ ئەیالەتی نەنگرهار، ڕایگەیاند کە ئامادەیی ئەوەیان تێدایە کە رێگە بە تاڵیبان، بدەن نووسینگەی خۆیان لە کابولی پایتەخی ئەفغاستان بکەنەوە.

ویلایەتی نەنگرار، بە پێگەی سەرەکی هێزەکانی داعش هەژمار دەکرێت و هاوکات یەکێکە لە ناوەندەکانی دەسەڵاتی چەکداری تاڵیبان.

لە دوای کەوتنی تاڵیبانی ئەفغانستان لە ساڵی ٢٠٠١، ئەم رێکخراوە لە هێرش و پەلامارەکانی بۆ سەر ناوچەکانی ئەم وڵاتە بەردەوام بووە. بۆ ماوەی دوو دەیەیە کە دۆخی شەڕ باڵی بە سەر ئەفغانستاندا کێشاوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com