نەتەنیاهۆ: ئێران بۆ دواجار یادی دەکاتەوە

0

نوچە-جیرۆزالیم پۆست

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، پەیامێکی هەڕەشەئامێز ئاراستەی ئێران دەکات.

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە بۆنەی یادی چل ساڵەی شۆرشی ئێران، پەیامێکی بڵاو کردەوە.

لەم گرتە ڤیدیۆییەدا، نەتەنیاهۆ هۆشداری دەداتە ئێران و دەڵێت ئەگەر تاران بیهەوێ هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەی، مانای وایە کە ئێرانییەکان بۆ دوایین جار یادی شٶڕشەکەیان دەکەن.

بە گوتەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، تەل ئەبیب چاودێری جموجۆڵ و هەڕەشەکانی ئێران دەکات، بەڵام هیچ کات ناکەوێتە ژێر کاریگەری ئەم هەڕەشانە.

لە لایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا کە بە بۆنەی یادی چل ساڵەی شۆڕشی ئێران بڵاوی کردۆتەوە، بە توندی رەخنەی لە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەگرێت..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com