ترەمپ : ئێران هەڕەشەی کۆمەڵکوژی دەکات

0

نوچە-ئاژانسەکان

دوابەدوای ئە وتویتانەی کە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سەبارەت بە یادی چل ساڵەی شۆڕشی ئێران بڵا وبوونەوە. سەرۆکی ئەم وڵاتەش بۆ یەکەمین جار بە زمانی فارسی تویتێکی بڵاو کردەوە.

دۆناڵد ترەمپ، لەم تویتە فارسییەدا، دەڵێت ئەنجامی چ ساڵ دەسەڵاتداریەتی کۆماری ئیسلامی، تەنها تیرۆر و سەرکوت و گەندەڵی بووە.

سەرۆکی ئەمریکا لەم پەیامە تویتەریەدا نووسیویەتی،٤٠ ساڵ گەندەڵی،٤٠ ساڵ سەرکوت،٤٠ ساڵ تیرۆر،رژێمی ئێران هۆکاری ٤٠ ساڵ شکستە.

سەرۆکی ئەمریکا پێشتریش کۆماری ئیسلامی، وەک پشتیوانی یەکەمی تیرۆریزم لە ئاستی جیهاندا وەسف کردووە. بە گوتەی ترەمپ، لە حکومەتێک کە دروشـمی نەمان بۆ ئەمریکا دەدات و هەڕەشەی کۆمەڵکوژی جولەکەکان دەکات،غافڵ و بێ ئاگا نین

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com