ئەمڕۆ تێرێزامەی وتارێکی گرنگ پێشکەش دەکات

0

نوچە-ئاژانسەکان

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بە ئامادەبوون لە پەرلەمانی وڵاتەکەی، ڕوونکردنەوە لە بارەی گفتوگۆکانی پەیوەست بە برێگزیت دەدات.

تێرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا،ئ ەمڕۆ سێشەممە،١٢ی فێبریوەری دەچێتە پەرلەمان و سەبارەت بە رەوتی گفتوگۆکانی پەیوەست بە چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، گوتارێک پێشکەش دەکات.

ئەم سەردانەی مەی لە کاتێکدایە، کە بڕیارە پەرلەمانی بەریتانیا لە دوو رۆژی داهاتوو کۆبێتەوە  جارێکی دیکە نەخشەرێگای برێگزیت بخاتە دەنگدانەوە.

جێی ئاماژەیە بەریتانیا  کەمتر لە سێ مانگ کاتی بە دەستەوەیە تاکوو برێگزیت بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام تاکوو ئێستا لەندەن و برۆکسل لەم بارەوە نەگەیشتوون بە رێککەوتنی کۆتایی. رێککەوتنی پێشووی مەی لە گەڵ سەرانی ئەوروپا، لە پەرلەمانی بەریتانیا رەتکراوەتەوە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com