ژمارەیەک منداڵ دەسوتێنن

0

نوچە-رۆیتەرز

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتووەکان، سوپای میانمار لە هێرشی بۆ سەر موسوڵمانانی روهینگیا، ژمارەیەک منداڵی سەر بەم کەمینەوەیە بە زیندوویی سووتاندووە.

رازقە کومار ئاوسوامی، ئەندامی  لیژنەی دەرخستنی ڕاستییەکان رایگەیاند، سوپای میانمار بەرامبەر بە منداڵانی ڕاخینی کە بە ئایین موسوڵمانن، ئەو پەڕی توندوتیژی بەکار هێناوە. ژمارەیەک منداڵی ڕفاندووە و ژمارەیەکیشی بە زیندویی لە ئاگردا سووتاندووە.

ئەم ئەندامەی لیژنەی دەرخستنی ڕاستییەکان کە سەر بە نەوەتەیکگرتووەکانە، دەڵێت، مانگی سیبتەمبەری ٢٠١٨،سوپای میانمار لەو پەڕی خۆیدا توندوتیژی بەرامبەر بە موسوڵمانانی سەر بە کەمینەی ڕوهینگیا نواندووە کە دانیشتووی ناوچەی ڕاخینن. بە  گوتەی ئەم بەرپرسەی نەتەوەیەکگرتووەکان، رێژەی توندوتیژی سوپای میانمار بەرامبەر بەم کەمینەوە لە زیادبووندایە و لە ئێستادا نزیکەی ٢٥٠ بۆ ٣٠٠ هەزار موسوڵمانی روهینگیایی لە ناوچەکانیان ماونەتەوە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com