چاودێرێکی سیاسی: گۆڕانکارییەکان بە قازانجی کورد دەبێ

0

نوچەنێت: تایبەت

چاودێرێکی سیاسی رایدەگەیەنێت، ئەوەی لە عێراقدا دەگوزەرێ تەنیا بەدەست عادل عەبدولمەهدی نییە، بەڵکو ئەکتەر و هێزی دیکە و هەروەها هێزی دەرەکی هەیە لە هاوکێشەکەدا هەیە، کە تا ئەندازەیەک بە قازانجی کورد دەکەوێتەوە.

لە دوای هاتنە سەرکاری عادل عەبدولمەهدی، لە ٢-١٠-٢٠١٨، وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق، بارودۆخی عێراق و پەیوەندی هەولێر و بەغدا رۆژ بەرۆژ بەرەو ئاستێک، کە جێی رەزامەندی هەردوولایە چووە، هەندێ لە سیاسییەکان پێیوانوایە، خودی کاراکتەری سیاسی عەبدولمەهدی وەک کەسێکی بێ لایەن، دەتوانێ رۆڵی سەرەی هەبێ لە دروستکردنی گۆڕانکاری لە پەیوەندی هەرێم و بەغدا، بەشێکی دیکە لە چاودێران پێیانوایە واقعی عێراق گۆڕاوە و لەوەشدا بە قازانجی هەرێم شکاوەتەوە، ئەگەرنا ئەو کاراکتەرە بە تەنیایی توانای یەکلایی کردنەوەی کێشەکانی نییە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، حەسەن بارام، چاودێری سیاسی کورد، لەبارەی پەیوەندی کورد و بارودۆخی نوێی عێراق رایگەیاند: ئەو کلتوورەی، کە لە عێراقدا هەیە، جا چ سوننە یان شیعە، هەمان کلتوورە، رەنگە هەندێ کات جیاواز بێ. نابێ کورد بە هاتنەسەرکاری عەبدولمەهدی خۆشباوەڕ و گەشبین بێت، ئەوەی لە عێراقدا دەگوزەرێ تەنیا بەدەست عادل عەبدولمەهدی نییە، بەڵکو ئەکتەر و هێزی دیکە و هەروەها هێزی دەرەکی هەیە لە هاوکێشەکە.

حەسەن بارام دەشڵێت، بە هاتنەسەرکاری سەرۆکوەزیرانێک دەرگای بەهەشت ناکڕیتەوە، چونکە لە دەستبەکاربوونەیەوە تاکو ئێستا، هەنگاوی کەم نراوە وەک بابەتی بودجە؛ ئەمە خێر پێکردن نییە ئەوە مافی کوردە. هەروەها ٥١٪ خاکی کوردستان لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق و حەشدی شەعبی دایە و بەردەوام لە ژێر هەڕەشەی تەعریب و داماڵینی کورددایە، سەرۆکوەزیران چی کردووە؟.

ئەو چاودێرە سیاسییە پێیوایە، نابێ لە عێراق تەنیا لە گۆشەنیگای یەک کاراکتەرەوە سەیر بکرێت، چونکە لەم وڵاتە هێزی دیکە هەیە و رێگە بە هەندێ چاکسازی و هەنگاو بە ئاراستەی هەرێمدا بدات، لە گەڵ هەندێ هاوکێشەی نێودەوڵەتی. دەشڵێت “ئەوەی گۆڕانکاری دروست دەکات بە تەنها عادل عەبدولمەهدی نییە، ئەوە دیفاکتۆیەکە، کە سەرەتاکەی خەریکە سەرەتاکەی دەستپێدەکات، هەروەها هاتنەوەی ئەمریکا بە زۆرەملێ بۆ ناو مەیدانی سیاسی و هاوکێشەکان. پێموایە ئەمە گۆڕانکارییەکان خێراتر دەکات، کە تا ئەندازەیەک بە قازانجی کورد دەکەوێتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com