راگەیێندراوی یەکێتی لەبارەی کۆبوونەوەی ١٨ـی مانگ

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی ١٨ـی شوباتـی پەرلەمانی کوردستان بەندە بە واژۆکردنی رێککەوتننامەی سیاسی لە نێوان یەکێتی و پارتی.

ئەمڕۆ (چوارشەممە، ١٣-٢-٢٠١٩) مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبووەوە و لە راگەیەنراوێکیشدا جەخت لەوەی دەکاتەوە، کە “کۆبوونەوەی ١٨ـی شوباتی پەرلەمانی کوردستان بەندە بە واژۆکردنی رێککەوتننامەی سیاسی لەنێوان یەکێتی و پارتی وەکو یەک پاکێج بۆ هەرێم و بەغدا و کەرکووک و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان”.

رێککەوتنەکەی یەکێتی و پارتی لە ١٨ خاڵی سەرەکی پێکهاتووە، کە تێیدا جەختکراوەتەوە لە کاری پێکەوەیی لە پەرلەمان، شەفافییەت لە داهات و پەیوەندییەکان، خۆشگوزەرانیی خەڵک و خزمەتگوزاریی لە کابینەی تازەدا و پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا و ئاساییکردنەوەی رەوشی کەرکوک، وا بڕیارە دوای تەواوکردنی رەشنووسی رێککەوتنەکە و دوای رەزامەندیی مەکتەبی سیاسیی هەردوولا، رێککەوتنەکە لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا واژۆبکرێت.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیدا هاتووە “لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی کەرکوک و ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان بەوردی هەڵسەنگێنرا، مەکتەبی سیاسی پرسەکە وەکو پرسێکی نیشتمانی و نەتەوەیی دەبینێت و بەرپرسیارییەتی هەموو هێزە کوردستانییە تێکۆشەرەکانە هەوڵی چارەسەرکردنی دۆخی نائاسایی ئەو ناوچانە بدەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com