کاندید بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان ئاشکرا دەکرێ

0

نوچەنێت-نەوزاد عەلی

پەرلەمانتارێکی تورکمان ڕایدەگەیەنێت، پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان بۆ لایەنەتورکمانەکان یەکلایی بووەتەوە و بەشداری کۆبوونەوەکەی ١٨ـی ئەم مانگە دەکەن.

بەپێی ڕێککەوتنی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بڕیارە ١٨-٢-٢٠١٩ کۆبوونەوەی دووەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بە مەبەستی ئامادەکاریەکانیش بڕیارە رۆژی پێنج شەممە ١٤-٢-٢٠١٩، سەرۆکایەتی پەرلەمان، یەکەم دانیشتنی لەگەڵ سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدات. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، مونا قەهوەچی، ئەندامی لیستی چاکسازی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند “لایەنە تورکمانەکانی پەرلەمانی کوردستان بەشداری کۆبوونەوەی ١٨-٢-٢٠١٩ پەرلەمانی کوردستان دەکەن و جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش بۆ لایەنە تورکمانەکان یەکلایی بووەتەوە”.

سەبارەت بەکاندیدی لایەنە تورکمانەکانیش قەهوەچی گوتی “لایەن تورکمانەکان هیچ ڕێککەوتنێکی فەرمیان نەکردووە بۆ ئەوەی بە هەموویان یەک کاندیدیان هەبێت، منیش وەک تورکمانێک یەکێکم لە کاندیدەکان بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان، بەڵام تا ئێستا نەمبیستووە کەسێکی دیکە لە لایەنە تورکمانەکان خۆی کاندید کردبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com