هۆکاری نەگەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال دەخرێتەڕوو

0

نوچەنێت: تایبەت

قایمقامی قەزای شنگال رایدەگەیەنێت، ئاوەدانکردنەوەی شنگال پێوستی بە ئەمن و ئاسایش هەیە دەشڵێت “تاکو ئێستاش رێگەیان بە گەڕانەوەی ئیدارەی شەرعی قەزاکە نەداوە”.

خەڵکی شنگال لە ٣-٨-٢٠١٤، بە هێرشی چەکدارانی رێکخراوی داعش کەوتن و قەزاکەیان و دەوروبەری کەوتە دەست داعش، کە زیاتر لە شەش هەزار کەس کەوتنە دەست داعش. ئەوانەی دیکەش ئاوارەی سەر چیای شنگال بوون، کە بە زیاتر ١٠٠ هەزار کەس مەزەندەد دەکرا.

رۆژی ١٣-١١-٢٠١٥، دوای ئۆپەراسیۆنێکی دوو رۆژیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، کە بەسەرپەرشتی راستەوخۆی مەسعود بارزانی ئەنجامدرا؛ بارزانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەسەر چیای شنگال، رزگار کردنەوەی شارەکەی راگەیاند. بەڵام دوای ئازاد کردنەوەی قەزاکە خەڵکانێکی زۆر نەگەراونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. ئەویش بە هۆی رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر ساڵی ٢٠١٧ـە و بوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەو ناوچەیە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شنگال، لە بارەی ئاوەدانکردنی شنگال رایگەیاند: لە راستیدا هەوڵەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال بەردەوامە، بەڵام لە پێش هەموو شتێک پێویستە ئەمن و ئاسایش بۆ ناوچەکە و خەڵکەکە دابین بکرێ، هەروەها رێککەوتنی سیاسی بکرێت.

قایمقامی شنگال ئاماژەی بەوەشدا، تاکو ئێستا رێگەیان نەداوە لە ناو سەنتەری شار دەوامی فەرمی دەست پێبکەینەوە.

سەبارەت بە دۆخی ئاوارەکانی شنگال مەحما خەلیل، گوتی “ۆخی ئاوارەکان زۆر خراپە و پێویستیان بە هاوکاری لۆجیستیکی هەیە؛ هەروەها ئەوان ئەو ژیانە پر زەحمەتییەیان هەڵبژاردووە، تاکو مەترسییان لەسر نەبێ، بەڵام لەم دۆخەی شنگال بگەڕێنەوە مەترسییان لەسەر ماڵ و مندال و رۆحی ئەوان دروست دەبێت. چونکە پیلانەکان بەردەوامن لەسەر ئاوارەکان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com