ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی یەکیتی و کۆمەڵ

0

نوچەنێت

شاندێکی کۆمەڵی ئیسلامی سەردانی یەکێتی کرد و لە بارەگای مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە لە سلێمانی کۆبوونەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ گوتەبێژی کۆمەڵ رایگەیاند “گفتوگۆمان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەێمی کوردستان کرد، قسەمان لەسەر ئەوەکرد کە پێویستە کار بۆ شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان بکرێت و نابێت فیدراڵییەت لەڕووی ئیداری و داراییەوە لای حکومەتی هەرێمی کوردستان بووەستێت”.

لەبارەی کۆبوونەوەی سبەینێی نێوان یەکێتی و پارتی، سەعدی پیرە گوتی “کۆبوونەوەکە زیاتر لەسەر ئەوە دەبێت کە چۆن پێکەوە حکومەت پێکبهێنین، گفتوگۆی سیاسی لەنێوان لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئەو بنەمایەیە، هەر یەکە و هەوڵدەدات زۆرترین جێپەنجەی دیاربێت لەو کابینەیە. کۆبوونەوەکەی سبەینێش لەسەر ئەو بنەمایەیە، بۆ هەر رووداوێکیش قسەی خۆمان دەبێت. بۆ بەشداریکردنیش لە کۆبوونەوەی 18ی مانگی پەرلەمان سبەی بەدیاردەکەوێت”. 

دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پارتی و گۆڕان لە پیرمام، بڕیارە سبەی شاندی یەکێتی سەردانی سلێمانی بکات و لەسەر ئاستی باڵا لەگەڵ یەکێتی کۆببنەوە.

هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا رێبوار حەمەد، گوتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند “لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی دوو تەوەری سەرەکی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، لە بابەتی پەیوەندی سیاسی باسمان لە گەشەپێدانی پەیوەندییەکانمان کرد”.

رێبوار حەمەد، هەروەها رایگەیاند “لە کۆبوونەوەکەدا خواستی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانمان بە برایانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان راگەیاندووە، کە ئێمە خوازیارین ئەو حکومەتە و ئەو کابینە نوێیە بە بوونی کۆمەڵ و نەبوونی چ وەکو هێزێکی ئۆپۆزیسیۆن یان بەشدار لە حکومەت، خوازیارین ئەو حکومەتە حکومەتی چاکسازی و بە دامەزراوەکردنی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بێت”.

گوتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان دەڵێت: “لەو کۆبوونەوەیەک بە هیچ شێوەیەک باسمان لە پشک و بەرکەوتەکان و بەشداریکردن لە حکومەت نەکردووە، تاوەکو ئێستا ئەو بڕیارە لەبەردەم کۆمەڵی ئیسلامی کراوەیە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com