ئابـوری هەرێـم گەشـە دەکـات

0

نوچەنێت

بازاڕەکانی هەولێر جمەی دێ، قەرەبالغی پێوەدیارە. هەر بۆیە گەشبینییەک بە نیسبەت گەشەی ئابوری هەرێمەکە سەری هەڵداوە.

دوابەدوای تێکشكانی داعش و زۆربوونی رێژەی هەناردەی نەوت، زەمینەیەکی لەبار بۆ گەشەکردنی سەرلەنوێی باری ئابوری هەرێمی کوردستان پێکهاتووە. هەرێمی کوردستان ئەم چانسەی هەیە، تاکوو دەرس لە هەڵە و شکستەکانی وەربگرێ و بە هەنگاوی قایم تر رێگەی داهاتوویەکی گەشتر بگرێتە بەردەم، سەرباری ئەمانەش ئاماژەی جیدی بە نیسبەت ئاستەنگەکانی بەردەم گەشەکردنی لە ئارادان.

هەرێمی کوردستان لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٦، رۆژانە ٦٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە دەکرد. سلفەی گەورەکان و هاتنی کۆمپانیای رۆزنەفت بۆ کوردستان و بە دەستەوەگرتنی هێڵەکانی بۆری هەناردەی نەوت، دەرفەتێکی گەورە بوو لە بەردەم هەرێم، تاکوو هەناسەیەکی قووڵ بکێشێت. چارەسەرکردنی کێشە و گرفتە قانوونیەکانی نێوان هەرێم و کۆمپانیای داناغاز لە شارجە، دیسانەوەی هەلێکی نوێ بۆ گەشەکردنی کەرتی وزە و غازی هەرێم هێنا ئاراوە.

ئەنجامدانی ریفراندۆم  بۆ کورد، حوکمی برێگزیتی هەیە بۆ بەریتانیا، بە جۆرێک، کە کوردەکانی تووشی ئینشقاق کرد. بەغدا هەلێکی دەستکەوت، تاکوو پەرە بەم ناکۆکیەکانە بدات، ئەوە بوو، کە ناکۆکی نێوان دوو پارتی گەورەی هەرێمەکە وەک هەلێک قۆستەوە و توانی زۆربەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵەتی هەرێم کۆنتڕۆڵ بکاتەوە. هەناردەی نەوتی هەرێم بوو بە نیوە؛ واتە گەیشتە ٣٣٥ هەزار بەرمیل لە رۆژدا. سەرباری ئەمەشە بێبەری بوونی لە بودجەی گشتی عێراق، پاڵیان بە قووڵتر بوونی قەیرانی دارایی هەرێمەکەوە نا.

لە دوای هەڵبژاردنەکانی مانگی مەی ٢٠١٨، دەوڵەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی، رێگەی گفتوگۆی لە گەڵ کورد گرتە بەر. دەوڵەتی عێراق بە سەرنجدان بەوەی، کە هێڵی بۆری کەرکوک – تورکیا، بە هۆی هێرشەکانی داعشەوە تووشی گرفت بووە، رەزامەندی دەربڕیوە بە رێگەی هەرێمی کوردستان رۆژانە ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاوی کەرکوک بۆ تورکیا هەناردە بکرێت.

کۆکردنەوەی داهاتی گۆمرکی یەکپارچە بۆتەوە و دەوڵەتی ناوەندی عێراقیش موچە فەرمانبەران و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ڕەوانە دەکات. بە گوێڕەی بودجەی نوێی عێراق، ئەگەر هەرێمی کورستان ڕۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاو ڕادەستی دەوڵەتی ناوەندی بکات، ساڵانە ٩ ملیارد دۆلاری پێدەدرێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەنجامدا توانیویەتی بە شێوەی رێکوپێک موچەی کۆمپانیا بیانیاکانی بدات و هانیان بدات، کە پەرە بە وەبەرهێنان بدەن لە هەرێم. بەم پێیە، بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی کوردستان، رێژەکەی لە هەڵکشاندایە. 

مەیدانی نەوتی فیشخاپور، کە کۆمپانیای نەوتی دی.ئێن،ئوی نەرویجی، پڕۆژەکەی گرتۆتە ئەستۆ و بەشێکی دیکە لە ئەستۆی راک پەترۆلیۆمە، بەخێرای بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی گەیاندۆتە ٥٠ هەزار بەرمیل لە رۆژدا. کۆمپانیای تاقا لە ئەبوزەبی، کە ئۆپەراتۆری کێڵگەی نەوتی ئەترۆشی هەرێمی کوردستانە و بەشێک لە پشکی ماراتۆنی کڕیوە، رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ئەم ناوچەی گەیاندۆتە ٣٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژدا.

دوای ڕاگەیاندنی پەرەپێدان بە کێڵگەی نەوتی سرتە، بە هاوکاری گەنڵ ئەنێرجی، چەنین مەیدانی نەوتی دیکە پەرەیان پێدراوە. رۆسنەفت دوابەدوای رێککەوتنەکانی ساڵی ٢٠١٧ لە گەڵ هەرێمی کوردستان، پێنج کێڵگەی نەوتی ئیدارە دەکات و پڕۆژەی وەبەرهێنانی نەوت لەم کیڵگانە، لە داهاتوویەکی نزیک دەستپێدەکات.

دەسەڵاتدارانی هەرێم دەبێ ئاگادار بن، کە بە بێ پەرەپێدان بە کێڵگە نەوتیەکان و پشکنینی زیاتر، بەرهەمهێنانی نەوت لەم ناوچانە رەنگە لە داهاتوودا کەم بێتەوە. بە سەرنجدان بەوەی، کە رێژەی گازی سرووشتی هەرێم بە بەرارود لە گەڵ نەوتەکەی زیاترە، دۆزینەوەی بازاڕ چ لە ناوخۆ، چ لە تورکیا و وڵاتانی دیکە، گرنگیەکی ستراتیژی هەیە. هەرێمی کوردستان ئەگەر سەربەخۆش بێت، دەبێ بیر لە چارەسەری ئاستەنگەکان بکاتەوە، کە بریتین لە جیئۆلۆجیکاڵ، ئابوری و سیاسی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com