دوایین راپۆرتی یۆنیسێف لە بارەی سوریا

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

رێکخراوی یۆنیسێفی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، دوایین ڕاپۆرتی خۆی دەرباری سوریا بڵاو کردەوە.

ئەمڕ دووشەممە ١١ی مارس، رێکخراوی یۆنیسێف دوایین ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە سوریا بڵاو کردەوە، لە بەشێک لە ڕاپۆرتەکەی یۆنیسێفدا هاتووە: تەنها لە ساڵی ٢٠١٨، هەزار و ١٠٦ منداڵی سوری بە هۆی شەڕی ناوخۆی ئەم وڵاتە کوژراون.

بە گوێرەی راپۆرتەکەی یۆنیسێف، ئەم ئامارە بە بەرزترین رێژەی منداڵانی کوژراو لە شەڕی هەشت ساڵەی سوریا هەژمار دەکرێت.

لە ڕاپۆرتەکەی یۆنیسێف ئاماژەوە بەوەش کراوە، کە ئەم ئامارە تەنها ئەو منداڵانە لە خۆ دەگرێ، کە گیان لە دەستدانیان لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە پشتڕاست کراوەتەوە.

یۆنیسێف ئەوەش دەخاتەڕوو، کە ئاماری ڕاستەقینەوەی منداڵە کوژراوەکان رەنگە سێ بەرابەری ئەم رێژەیە بێت، کە پشتڕاست کراوەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com