ئێران و عیراق رێککەتنیان واژۆکرد

0

نوچەنێت

دوای کۆبوونەوەی سەرۆککۆماری ئێران و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عیراقی رێککەوتنێکیان واژۆکرد.

دوێنێ دووشەممە ١١-٢-٢٠١٩، حەسەن روحانی سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران، گەیشتە بەغدا، بەپێی لێدوانی جەواد زەریفی جەند رێککەوتنێکیان لەگەڵ گەورەبەرپرسانی عیراق واژۆ کردووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لەگەڵ عیراق رێککەوتنیان لەسەر، هەڵگرتنی باج لەسەر ڤیزا، پاککردنەوەی روبارەکانی سەرسنور دوای ٤٣ساڵ، ناوچەی پیشەسازی هاوبەش، هێڵی پێکبەستی هەردوو وڵات لەرێگەی شەمەندەفەر، هەماهەنگی وزە بەبڕی ٢٩ملیار دۆلار بازرگانی واژۆکردووە.

هاوکات سەرۆککۆماری عیراق عادل عەبدولمەهدی و سەرۆککۆماری ئێران حەسەن روحانی، کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییان ئەنجامداو حەسەن روحانی رایگەیاند، ئێران، عیراق بە وڵاتێكی گرنگی ئیسلامی دەزانێت و دەتوانێ رۆڵێ لە پەیوەندی نێوان وڵاتانی ناوچەکەدا هەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com