ئەمریکا، لەبارەی سەردانی روحانی بۆ عیراق، هەڵوێستی وەرگرت

0

نوچە-کەناڵی الحرە

برایان هوک، نێردەی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە سەردانەکەی حەسەن روحانی بۆ بەغدا،هەڵوێستی وەرگرت .

برایان هوک، لە لێدوانێک بۆ کەنالی الحرە،گوتی، ئەم سەردانەی سەرۆککۆماری ئێران لە بەرژەوەندی عێراقدا نییە و ئامانجی کۆتایی تاران ئەوەیە، کە عێراق ببێتە پارێزگایەکی سەر بە ئێران.

برایان هوک درایگەیاند، خەڵکی عێراق دەبێ  لە ئامانجەکانی ئەم سەردانەی روحانی وردببنەوە. دەوڵەتەکەی ڕوحانی رێز بۆ ویستی وڵاتەکەی دانانێ. چۆن دەکرێ بیهەوێ هەوڵی باشترکردنی دۆخی عێراق بدات.

ئەم بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لە دوائامانجی ئێران کردەوەو گوتی، دوائامانجی ئێران بە پارێزگاکردنی عێراقە، بەم رێگەوە دەتوانن رێڕەوێکی گەورەی سەربازی دروست بکەن هەتا سوپای پاسداران موشەک و چەک و هێزی شەڕکەر لە ناوچەکە بڵاو بکاتەوە.

بە گوتەی هوک، عێراق ئامزارێکە بۆ ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە و پێکهێنانی دەسەڵاتی شیعی، ئەمەش لە بەرژەوەندی عێراقدا نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com