یەکێتی بۆچی بەشداری کۆبوونەوەکانی پەرلەمان ناکات؟

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، تا پۆستەکانی یەکێتی لەحكومەت یەکلایی نەبێتەوە بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی کوردستان ناکەین.                                                                   

ئەمڕۆسێشەممە ١٢-٣-٢٠١٩، بۆ جارێکی تر بەبێ فراکسیۆنی یەکێتی، پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی ئەنجامدا و ئەو ١٤ لیژنەیەی مابوون بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسندکران.                                                    

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، زکری ئەحمەد ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە بەشداری نەکردنیان لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان، ڕایگەیاند”تائێستا پۆستەکانی یەکێتی لەکابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، یەکلایی نەبووەتەوە و بەشداری کردنی فراکسیۆنی یەکێتییش لەکۆبوونەوەکانی داهاتووی پەرلەمان پەیوەستە بەیەکلایی کردنەوەی پۆستەکانی یەکێتی، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیار کۆبوونەوەیەکی تر لەنێوان هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی، ئەنجامبدرێت”.                                                                       

پەرلەمانتارەکەی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، کە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی حزبەکەی لەگەڵ پارتی پۆستەکانی یەکێتی لەحكومەت یەکلایی نەکراوەتەوە و گوتیشی”پێشتر یەکێتی و پارتی لەسەر ١٨ خاڵ ڕێککەوتنیان کردبوو، کۆبوونەوەی داهاتووش بۆ جێبەجێکردنی  خاڵەکانی ڕێککەوتننامەکەیە”.                                                               

 زکری ئەحمەد هەروەها دەڵێت”ئێمە وەک فراکسیۆنی یەکێتی لەپەڕلەمانی کوردستان، پابەندی بڕیاری سەرکردایەتی حزبەکەی خۆمانین و ئەوان دەزانن چۆن ڕێکدەکەون، بۆیە تا پۆستەکانی یەکێتی لەحکومەت یەکلایی نەکرێتەوە بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان ناکەین”.                                                                                                 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com