موچەی کارمەندانی نەخۆشخانەیەک دزرا

0

نوچەنێت

موچەی پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەی شاری لە سلێمانی، کە بڕی پارەكە زیاتر لە یەك ملیار دینار بوو، بە زەبری چەك پارەكەیان ژمارەیەک چەکدار بردیان.

ئەمڕۆ سێشەممە ۱۲-۳-۲۰۱۹، ژمارەیەك چەكدار بە ئۆتۆمبێلێكی جام رەش رێگەیان لەو ئۆتۆمبێلە گرتووە كە موچەی پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەی شاری لە سلێمانی پێبووە. بڕی پارەكە زیاتر لە یەك ملیار دینار بوو، بە زەبری چەك پارەكەیان لەو لیژنەیە وەرگرتووە كە مووچەی كارمەند و پزیشكانیان ھێنابوو.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ژمارەیەك كەسی دەمامكدار رێگەیان لەو ئۆتۆمبێلە گرتووە، كە پارەی مووچەی كارمەندەكانی تێدا بوو، ئۆتۆمبێلەكەیان بە شوفێرەكەوە رفاند، دواتر شوفێرەكەیان ئازاد كردووە. ئەو كەسانە خۆشیان ئۆتۆمبێلێكی “پاترۆڵ نیسان”یان پێبوو، لە پێشەوەی ئۆتۆمبلەكەی دیكە دەڕۆیشت، ئەو كەسانە جلی سەربازییان لەبەر بوو”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com