یەکگرتوو: دەنگمان نەدا

0

نوچەنێت

فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی به‌ لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان نه‌دا. 

ئیسماعیل سگێری، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: جاریكی دیكە پێشێلكاری بەرامبەر پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان كرا، فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بێ به‌شكران له‌ لیژنه‌ گرنگه‌كانی په‌رله‌مان.

جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یەكگرتو گوتیشی “ئێمه‌ وه‌ك یەكگرتوی ئیسلامی ناڕەزایی دەردەبڕین بەهۆی دابەشكردنی لیژنەكان مافی ئێمەی ئۆپۆزسیۆن پێشێلكرا و ئەندامەكانمان دەستنیشان نەكراون، ئەوە لەكاتێكدایە مادەی ٢٨ـی پەیڕە و دەڵێ، دەبێت هەموو فراكسیۆنەكان بەشدار بن لە لیژنەكان، بەڵام دیارە ئێمە رێگریمان لێكرا بۆ بەشداریكردن لەو لیژنانە ئێمەش دەنگمان بە لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان نه‌دا”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com