هۆکاری دەستگیرکردنی دوو هاوڵاتی ئێرانی ئاشکرا دەکرێت

0

نوچەنێت

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە بۆسەیەکدا دوو کەسی بە تۆمەتی دزی و فێڵکردن لە هاوڵاتییان دەستگیر کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٢-٣-٢٠١٩، پۆلیسی هەولێر لە ئەکاونتی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردەوە، کە “دوای ئەوەی پۆلیس ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوی دزینی پارە بە ساختە و فێڵکردن لەگەڵ هاوڵاتیان، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە، کەوا لەلایەن دادخوازێکەوە سکاڵا تۆمارکرا، لە ماوەیەکی کەم توانرا ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرا بکەن و لە بۆسەیەکدا دەستگیر بکرێن”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس ڕوونیشی کردۆتەوە، کە لەمبارەیەوە (مقدمی ماف، ئومێد عارەب عبداللە) (ئەفسەری نوسینگەی باکوور) بە هەولێر پۆلیسی ڕاگەیاند: دوای دەستگیرکردنی ئەو دوو تۆمەتبارە، کە خەڵکی وڵاتی ئێرانن.

لەبارەی تۆمەتی دەستگیرکردنەکەیانەوە ئاماژە بەوەدراوە، کە لە لێکۆڵینەوەکان بۆمان دەرکەوت کەوا هەڵدەستان بە گۆڕینی دراوی دۆلار لە شوێنی گۆڕینەوەی پارە بە دانانی یەک دۆلاری لە شوێنی ١٠٠ دۆلاری، دواتر دۆسیەکەمان نارد بۆ بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی (٤٤٦) لە (ی.س.ع) هەریەک لە تۆمەتباران، (م.ع.م) و (ع.م.ر) دەستبەسەر کران”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com