پارتی رەتیدەکاتەوە کە لەپەرلەمان پێشێلی کرابێت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهیچ شێوەیەک لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان پێشێلی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان نەکراوە.                                                                                        

ئەمڕۆ سێشەممە ١٢-٣-٢٠١٩ پەرلەمانی کوردستان، کۆبووەوە و ئەو ١٤ لیژنەیەی کە مابوون بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسندکرا، بەڵام فراکسیۆنی یەکگرتوو دەنگی پێنەدا.

 دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە  ئیسماعیل سگێری، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئسلامی لەپەرلەمانی کوردستان، ڕاگەیاند”پێشێلكاری بەرامبەر پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان كرا. فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بێ به‌شكران له‌ لیژنه‌ گرنگه‌كانی په‌رله‌مان”.                                                                                                                                       

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوجەنێت، موحسین دۆسکی ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان، سەبارەت، دانیشتنەکەی پەرلەمان، ڕایگەیاند”دانیشتنی رۆژی سێ شەممە ١٢-٣-٢٠١٩ ی پەرلەمانی كوردستان، یاسایی بووە و بەهیچ جۆرێك پێشێلی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان نەكراوە، دابەشکردنی لیژنەکانی پەرلەمان بەسەر ئەندامەکان، بەپێی سیستەمی سانت لیگۆ ٤.١ بووە و بەپێی ئەو سیستەمەش بەرکەوتەی هەر فراکسیۆنێکی پەرلەمان دیاری کراوە”.                                                                                                                

دۆسکی ئاماژەی بەوەشکرد، کە پێش ئەنجامدانی دانیشتنەكەی پەرلەمانی کوردستان، سەرجەم فراكسیۆنەكانی پەرلەمان پێكەوە دانیشتنیان ئەنجامداوە و لەسەر ئەو سیستەمە ڕێککەوتوون.                                                       

پەرلەمانتارەکەی پارتی، رایگەیاند”ئەوەی ئەو برادەرانە دەڵێن دەمانەوێت لە لیژنەی دارایی و سامانە سروشتییەکان بین، بۆئەوەی بەدوادا چوون بۆ موچەی خەڵک و قوتی خەڵک بکەین، هیچ پەیوەندییەکی بەو بابەتەوە نییە، چونکە پەرلەمانتار لەهەر لیژنەیەک بێت دەتوانێت بەدوادا چوون بکات و لێپێچینەوە بکات و سەردانی هەرشوێنێک بکات کە بۆ داتا وەرگرتن دەیەوێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com