جەبار یاوەر: هۆشداریمان داوەتە بەغدا

0

نوچە-جام جم

هاوکات لە گەڵ تێکشكانی داعش لە سوریا و پرۆسەی ئازادکردنی باغۆز، جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەری هەرێمی کوردستان لە بارەی زۆربوونی جموجوڵەکانی داعش لە عێراق هۆشداری دەدات.

بە گوتەی جەبار یاوەر، دوای ئەوەی کە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق تێکشكانی داعشی لەم وڵاتە ڕاگەیاند، داعش ٤٥٦ هێرشی بۆ  سەر ناوچەکانی موسڵ، کەرکوک، دیالە و سەڵاحەدین ئەنجام داوە و لە ئەنجامدا هەزار و ٧٤٢ کەس لە خەڵکی مەدەنی و سەربازانی عێراقی بوونەتە قوربانی.

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە  هەروەها دەڵێت، ناهەماهەنگی لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق هۆکارێکی ئەم ڕووداوانەیە و پێشتر هەولێر و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هۆشدارییان داوەتە بەغدا، کە داعش تەنها لە شارەکان کۆتایی پێهاتووە و لە داهاتوودا جوڵەکانی دەستپێدەکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com