پارێزگاری هەولێر بڕیارێکی لەبارەی رێگای هەولێر-کۆیە راگەیاند

0

نوچەنێت

دوای ئەوەی چەندین کارەساتی بەهۆی روداوی هاتوچۆوە لێکەوتەوە، بڕیاری نۆژەنکردنەوەی رێگای نێوان هەولێر-کۆیە، درا.

نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكدا بەکەناڵ کوردستان ٢٤ی گوت”
به‌هۆی خراپی رێگای نێوان هه‌ولێر- كۆیه، بە بڕی چوار ملیار دینار، بڕیار درا بۆ‌ پانكردنی شۆڵده‌ره‌كانی ئه‌و شه‌قامه‌ و پڕكردنه‌وه‌ی چاڵ و چۆڵییه‌كان”.

پێستر بەهۆی کۆن بوون و هەبوونی چاڵ و چۆڵی لەنێوان رێگای هەولێر.کۆیە، و روودانی چەندین کارەسات، بەرێگایەکی پڕ مەترسی لای هاوڵاتیان ناودەبرێت.

هەر لەم لێدوانەدا پارێزگاری هەولێر، ئەوەشی راگەیاند، کە جگە لەم رێگایە بڕیارە رێگای سەرەکی نێوان هەولێە-سۆرانیش نۆژەن بکرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com