پەرلەمانی ئەوروپا بڕیارێک لە دژی مۆسکۆ دەدات

0

نوچە-ئاژانسەکان

پەرلەمانی ئەوروپا لە دوایین ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە پەیوەندیەکانی لە گەڵ ڕوسیا رایگەیاند، کە چیدی مۆسکۆ وەک هاوپەیمانی سترایژی ناناسێت.

پەرلەمانی ئەوروپا، لە راپۆرتێکدا بە ناونیشانی پەیوەندییەکانی ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا  لە گەڵ روسیا، دەڵێت چیدی مۆسکۆ بە هاوپیەمانێکی ستراتیژی ناناسێت.

لە ڕاپۆرتەکەی یەکێتی ئەوروپادا، جەخت کراوەتە سەر ڕاگڕتنی پڕۆژەی هێڵی بۆری گازی نۆرد ستریمی ٢ و هاتووە کە تەنها لە باری ئابووریەوە دوو لایەن وەک هاوبەش دەمێننەوە، بەڵام پڕۆژەی نۆرد ستریمی دوو، دەبێتە هۆی بەستراوەبوونی زیاتری یەکێتی ئەوروپا بە مۆسکۆ، ئەمەش شوێندانەری نەرێنی لە سەر بازاڕی ناوخۆی ئەوروپا دەبێت و دژ بە سیاسەتەکانی یەکێتی ئەوروپا لە بواری وزە.

ئەم هێڵە بۆریە کە بڕیارە ڕاستەوخۆ لە روسیاوە بۆ ئەڵمانیا بکێشرێ، لە مانگەکانی ڕابردوو بەردەوام لە لایەن ئەمریکاوە رەخنەی لە سەر بووە..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com