مستەفا چاوڕەش: یارمەتی سەربازی یەپەگە دەدەین

0

نوچە-دیفێنس پۆست

بەرپرسێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت، حزبەکەی ئامادەیی تێدایە تاکو بەرامبەر بە ئەگەری هێرشی سەربازی تورکیا، یارمەتی هێزەکانی یەپەگە بکات.

لە کاتێکدا یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە ماوەی ڕابردوودا بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ تورکیا، نوسینگەی چەند رێکخراوی سەر بەپەکەکەی لە شاری سلێمانی داخست.

لەگەڵ ئەوەشدا سەرکردەیەکی سەربازی ئەم حزبە دەڵێت، وەکو یەکێتی ئامادەین لە ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و هێرشی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەپەگە، یارمەتی سەربازی ئەم هێزە کوردیە بدەین.

بە گوتەی مستەفا چاوڕەش،ی ەکێتی ناتوانێ هێز بەڕێ بکات، بەڵام ئامادەیە چەک و یارمەتی دارایی و کەل و پەلی  پزیشکی بۆ یەپەگە بنێرێت..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com