ئەمریکا ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا رەتدەکاتەوە

0

نوچە-رۆیتەرز

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا دەڵێت، پێویست ناکات تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان ئەنجام بدات. بەم هۆیەشەوە ئامادە نییە  لە گەڵ تورکیا سەبارەت بەم بابەتە دانوستان بکات.

بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکا، بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی گوتووە واشنتۆن هەرگیز ئامادە نییە بابەتی ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، بخاتە سەر مێزی دانوستان.

تورکیا رایگەیاندووە، لە پلانیدایە لە باکوری سوریا ناوچەیەکی ئەمن بە قووڵایی ٣٢ کیلۆمەتر و بە درێژایی ٤٠٠ کیلۆمەتر پێکبهێنێت.

ئەم بەرپرسەی ئەمریکا دەشڵێت، واشنتۆن بەردەوام بابەتی ناوچەی ئارامی لە گەڵ تورکیا خستۆتە بەرباس هەتا نیگەرانییەکانی ئەنقەرە بڕەوێنێتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەش دەخاتە ڕوو، وردەکاری ناوچەی ئارام تاوتوێ دەکەن، بەڵام پێداگرن لە سەر ئەنجام نەدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە لایەن تورکیاوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com