گفتوگۆکانی ئەوروپا و تورکیا هەڵپەسێردرا

0

نوچە-یۆرۆ نیوز

پەرلەمانی ئەوروپا داوا لە ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا دەکات، تاکو سەرجەم گفتوگۆکانی پەیوەست بە ئەندامێتی تورکیا لەم یەکێتیە هەڵپەسێرێت.

٣٧٠ ئەندام پەرلمانی ئەوروپا بە پەسەندکردنی بڕیارێک، رەخنەیان لە دۆخی مافەکانی مرۆڤ، ئازادی راگەیاندنەکان و دەسەڵاتی بێ سنوری سەرۆککۆماری تورکیا گرتووە و لەم ڕووەوە نیگەرانی خۆیان خستۆتە ڕوو.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدا پەسەند دەکرێت، کە پێشتریش گروپی پەرلەمانی ڕاستی میانە، خوازیاری داخستنی دەرگای گفتوگۆکان لە گەڵ تورکیا بووە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیانێکدا، رەخنەی توندی لەم بڕیارەی پەرەلمانی ئەوروپا گرتووە و دەڵێت، بۆ ئەنقەرە هیچ گرنگییەکی نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com