نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دەکات

0

نوچەنێت

سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نن و شاندێكی یاوه‌ری کرد و ئاماده‌یی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌ بواره‌كانی ئابووری و بازرگانیدا پێ راگەیاندن.

ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌ ١٤-٣-٢٠١٩)، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كاتی پێشوازیكردنی له‌ سیداد ئونال جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و شاندێكی یاوه‌ری گووتی: “هه‌رێمی كوردستان هه‌رده‌م خوازیاری په‌یوه‌ندییه‌كی باشه‌ له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا به‌تایبه‌تی توركیا كه‌ له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا هاوكار و پاڵپشتی هه‌رێمی كوردستان بووه‌، ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌ بواره‌كانی ئابووری و بازرگانیدا ده‌ربڕی”.

بە گویرەی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له‌ دیداره‌كه‌دا شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان به‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پیرۆزباییان له‌ نێچیرڤان بارزانی كرد به‌بۆنه‌ی كاندیدبوونی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هیوایان خواست كه‌ به‌ زووترین كات كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌ په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ و دۆستایه‌تیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا كرد و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌یان بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا به‌تایبه‌تی له‌ بواری ئابووری و بازرگانیدا”.

نێچیرڤان بارزانى سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ئۆنال خواست له‌ ئه‌ركی نوێیدا كه‌ وه‌ك جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ستبه‌كار بووه‌ و باسی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد كه‌ ئه‌م دواییه‌ له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌وڵی ئه‌وه‌ درا چه‌ند كێشه‌یه‌كی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه‌ش ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگی جددی نیشان دا و ڕۆڵی وڵاتانی دۆستیشی له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ پێویست زانی.

تاوتوێكردنی دۆخی سیاسیی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com