سزای لەسێدارەدان هەڵپەسێردرا

0

نوچەنێت-جەزیرە

ئەیالەتی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا، سەرئەنجام سزای لە سێدارەدانی بۆ ماوەیەکی نادیار هەڵپەسارد.

گاڤین نیوسام، فەرمانداری ئەیالەتی کالیفۆرنیا، کە لە هەوڵدایە سزای لە سێدارەدان بۆ هەتایە لەم ئەیالەتە هەڵبوەشێتەوە، بڕیاری هەڵپەساردنی ئەم جۆرە سزایەی دەرکرد.

ئەم بڕیارەی قایمقامی ئەیالەتی کالیفۆرنیا، چانسی ژیان دەدات بە ٧٣٧ بەندکراو، کە چاوەڕێی جێبەجێکردنی  سزای لە سێدارەدان دەکەن.

کالیفۆرنیا زۆرترین رێژەی ئەو بەندکراوانەی هەیە، کە بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دیاری کراوە.

قایمقامی کالیفۆرنیا رایگەیاندووە، کە سزای لەسێدارەدان، ئەخلاقی و شوێندانەر نییە.

بۆ دوایین جار، ساڵی ٢٠٠٦ بوو، کە سزای لە سێدارەدان لەم ئەیالەتە جێبەجێ کراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com