ئاماری کوژراوانی نیوزلەندا بەرزبۆتەوە

0

نوچەنێت

سەرۆکوەزیرانی نیوزلەندا دەڵێت، ئاماری  نوێژخوێنە کوژراوەکانی دوو مزگەوتەکەى وڵاتەکەی بۆ ٤٠ کەس بەرزبووەتەوە.

جاسێندا ئاردیرن، سەرۆکوەزیرانی نیوزلەندا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژێکى ناخۆشە لە مێژووى وڵاتەکەیاندا، کە خراپترین کردەوەی تیرۆرستى تێدا ڕوویداوە.

ئاردیرن ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ڕووداوەکەدا ٤٠ کەس لە ناو هەردوو مزگەوتەکەدا کوژراون و زیاتر لە ٢٠ کەسیش برینداربوون.

 ئەمڕۆ هەینی میدیاکانی نیوزلەندا بڵاویانکردەوە، لە شاری کرایست تشیرش چەند کەسێک لە ناو دوو مزگەوتدا دەستڕێژى گولـلەیان لە نوێژخوێنان کردووە هێزە ئەمنیەکانیش ڕایانگەیاند، کۆنترۆڵی ڕووداوەکەیان کردووە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

سەرچاوەیەکى پۆلیسیش ڕایگەیاندووە، چوار کەسیان بە تۆمەتی تەقەکردنەکە دەستگیرکردووە و چەند کەسێکى تریان هێشتا دەستگیر نەکراون.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەو دوو مزگەوتەى تەقەی تێدا کراوە لە دوو شوێنى جیاوازی ئەو شارەدابوون و لە یەک کاتدا ڕووداوەکە ڕوویداوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com