بارزانی پێشوازی لە راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دەکات

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق کرد.

ئەمڕۆ هەینی ١٥-٣-٢٠١٩، لە سەڵاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە فالح فەیاز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق کرد.

بەگوێرەی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، لە دیدارێکدا، بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و شەڕی داعش و هەنگاوەکانی بنبڕکردنی تیرۆر لە عێراق تاوتوێ کرا.

هەر لەم کۆبوونەوەیەدا بارودۆخی ناوچەکانی مادەی ۱٤٠ و هەوڵەکانی هەردوولا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان خرایە بەر باس و گفتوگۆ، هەروەها جەخت لەسەر هەماهەنگی هەولێر و بەغدا لە بواری ئەمنی و دابینکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ هاووڵاتیان کرایەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com