نێچیرڤان بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی عزه‌ت تۆفیق دەکات

0

نوچەنێت

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دەستپاکی عێراق پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو دەکات، کە بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە دهۆک گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ (هەینی ١٥-٣-٢٠١٦) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی عزه‌ت تۆفیق جه‌عفه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دەستپاکی عێراق کرد.

دەقی پرسەنامەکە:

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی به‌ڕێز عزه‌ت تۆفیق جه‌عفه‌ر
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقی،

به‌ داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه ئێواره‌ی دوێنێ ١٤-٣-٢٠١٩ له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا له‌ شاری دهۆك خوالێخۆشبوو عزه‌ت تۆفیق جه‌عفه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقی گیانی له‌ده‌ستدا. به‌م بۆنه‌ خه‌مانه‌كه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌كه‌ین و هاوسۆز و هاوخه‌متانین. خوای گه‌وره‌ سه‌بووریتان بداته‌وه‌، خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات و ئه‌مه‌ كۆتا خه‌می خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان بێت.

نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
١٥-٣-٢٠١٩

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com